SmartPay
دەست پێبکە

پرسیارە باوەکان

وەڵامی ئەو پرسیارانەی خاوەن نوسینگەکان زۆرتر دەیکەن.

پێویستە هەمیشە ئینتەرنێت هەبێت؟

نەخێر. ئاپەکە بێ ئینتەرنێت کار دەکات و داتاکان لەسەر ئامێرەکە هەڵدەگیرێن. کە هێڵ گەڕایەوە، هەموو شتێک لەگەڵ ئامێرەکانی تر هاوکات دەبێت.

دەتوانم بە بێبەرامبەر تاقی بکەمەوە؟

بەڵێ. پلانی Free کاتی بەسەرچوونی نییە و ٢٥ هەژمار و ٥٠ حەواڵەی تێدایە. هەر کاتێک ویستت دەتوانیت پلانەکەت بەرز بکەیتەوە.

چۆن پارەی پلان دەدەم؟

لە ناو ئاپەکەوە بە FIB. دەتوانیت بۆ یەک مانگ یان چەند مانگێک پێکەوە پارە بدەیت.

چەند کارمەند دەتوانن پێکەوە کار بکەن؟

بەپێی پلان: ١، ٣، ١٠ یان بێسنوور. هەر کارمەندێک ناو، وشەی نهێنی و دەسەڵاتی تایبەتی خۆی هەیە.

چ پرینتەر و سکانەرێک کار دەکات؟

پرینتەری وەسڵی ٨٠ ملم و پرینتەری ئاسایی بۆ PDF و A4. سکانەری بارکۆدی USB و بلوتووس، و کامێرای مۆبایلیش.

داتاکانم لە کوێ هەڵدەگیرێن؟

لەسەر ئامێرەکانی خۆت. ئەگەر هاوکاتکردن چالاک بێت، لەسەر سێرڤەری SmartPay ـیش بە پەیوەندی پارێزراوی HTTPS. باک ئاپی خۆکاریش هەیە.

دەتوانم داتای کۆنم بگوازمەوە؟

کاڵاکان دەتوانرێن لە فایلی CSV هاوردە بکرێن، و هەموو ڕاپۆرتێک دەتوانرێت بۆ Excel هەناردە بکرێت. بۆ گواستنەوەی هەژمارە کۆنەکان پەیوەندیمان پێوە بکە.

ئامادەیت حسابەکەت ڕێکبخەیت؟

ئاپەکە دابگرە و بە پلانی بێبەرامبەر دەست پێبکە، یان پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ دیمۆ.